رۆحانی هه‌ڕه‌شه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/9/2018 حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران رایگه‌یاند: "هێرشه "تیرۆریستییه‌كه‌ی" شاری ئه‌هوازی باشووری ئێران بێ وه‌ڵام نابێت و وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ش هاوشانی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان و له چوارچێوه‌ی یاساییه‌كاندا ده‌بێت".
رۆحانی گوتوویه‌تی: "ئه‌و "تیرۆریستانه‌ی" دوێنێ هێرشه‌كه‌ی ئه‌هوازیان ئه‌نجامدا له وڵاتانی دراوسێ و كه‌نداوه‌وه پاڵپشتی كراوون، ته‌ئكیدده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وانه‌ی به‌شداریی ئه‌و ھێرشه‌یان كردووه بێ سزا قوتار نابن و وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌مان توند و قورس ده‌بێت بۆیان".
رۆحانی ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه، ئێران هێرشه‌كه‌ی ئه‌هواز به‌بێ وه‌ڵام له بیرناكات و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شیدا كه "ئه‌مه‌ریكا له پشت ئه‌و یاخییه بچووكانه‌وه وه‌ستاوه".
رۆحانی گووتی: "ده‌زانین كێ تاوانه‌كه‌ی ئه‌هوازی ئه‌نجامداوه، كێ له پشتیان وه‌ستاوه و پاڵپشتیی كردوون، به‌گوێره‌ی یاسا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات وه‌ڵامی ئه‌نجامده‌رانی ده‌ده‌ینه‌وه".
رۆژی شه‌ممه 22/9/2018 ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی سوپا و سوپای پاسدارانی ئێران و به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 25 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 60 كه‌سیش برینداربوون.