به ڤيديۆ.. رووسه‌كان له سووريا چه‌كێكى سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌كارده‌هێنن
K24 – هه‌ولێر:
رووسيا چه‌كێكى نوێى له سووريا تاقيكرده‌وه و سه‌ركه‌وتن و كاريگه‌رى چه‌كه‌كه‌ى له بۆردومانكردنى ميليشياكان و چه‌كدارانى داعش له سووريا له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و چه‌كه نوێيه‌ى رووسيا ناوى سيستمى (ئۆ ئاڕ 77)ـه و له سنوورى پارێزگاى دێرزوور به‌كارهێنراوه.
ئه‌و سيستمه نوێيه كێڵگه‌ى مين هه‌ڵده‌ته‌كێنێت و تواناى مرۆيى به‌رامبه‌ره‌كانيش له‌ناو ده‌بات.
هه‌روه‌ها له مه‌يدانى شه‌ڕدا تۆپه‌ڵێك له تۆز و خۆڵ درووست ده‌كات و له‌ناوبردنى دوژمن ئاسان ده‌كات.
مووشه‌كى ئه‌و چه‌كه نوێيه ده‌توانێت به پانى 6 مه‌تر و درێژى 90 مه‌تر كێڵگه‌ى مين به يه‌كجار پاك بكاته‌وه.