حكومەت مووچەیەكی دیكە دەدات

داھاتی مانگانەی حكومەتی ھەرێم ئاشكرا دەكرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتارێكی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئێستا مانگانە داھاتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان 660 ملیار دینارە و بۆ ئەمساڵ دەتوانێت تەنیا یەك مووچەی دیكە بدات.

به‌هزاد ده‌روێش زێباری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ میانی بەشداریكردنی لە به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا یه‌ك مووچه‌ی دیكه‌ی پێده‌درێت.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی گوتیشی، ئێستا داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 660 ملیار دیناره‌.

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ شاندێكی حكومەت بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بە مەبەستی تاوتوێكردنی داھات و خەرجی و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ ئەم دۆخە، لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێداچوونەوە بە لیستی خانەنشینان دەكرێت و پاكسازی لە لیستی مووچەخۆران دەكرێت.