پێشمه‌رگه‌ خۆی رێكده‌خاته‌وه‌

تادێت پاڵشتیە نێودەوڵەتییەکان بۆ ھێزی پێشمەرگە زیاتربن
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و پشتگوێخستنی رۆڵی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، تادێت پاڵشتیە نێودەوڵەتییەکان بۆ ھێزی پێشمەرگە زیاتربن، بەو پێەی پێشمەرگە توانیویەتی رۆڵێکی كارا لە شەڕی دژ بەداعش له‌ عێراق بگێڕێت.

هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه‌، به‌رپرسی راگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ كوردستان 24 رایده‌گه‌یه‌نێت: پشتگیری وڵاتان هاوكاری و ئاسانكاریه‌كی زۆری پێشمه‌رگه‌ ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی زیاتر‌ خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌.