به وێنه.. له نزيك بياره شوێنه‌وارێكى مێژوويى هه‌ورامان ده‌ته‌قێنرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وى رابردوو، گرووپێكى چه‌كدار، له رێگه‌ى به‌كارهێنانى TNT سێ ته‌قينه‌وه‌ى گه‌وره له شوێنه‌وارى مێژوويى قه‌ڵاى سه‌نگى سياى (سه‌نگى سياو) نزيك گوندى نارنجڵه‌ى سه‌ر به ناحيه‌ى بياره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و شوێنه‌واره مێژووييه‌كه ده‌شێوێنن.
به گوێره‌ى زانيارى چه‌ند هاووڵاتييه‌كى دانيشتووى گوندى نارنجڵه‌ى سه‌ر به ناحيه‌ى بياره، ئه‌و چه‌كدارانه خۆيان به هێزى "دژه تيرۆر"ى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان ناساندووه.
يه‌كێك له دانيشتوانى گونده‌كه، تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ژماره‌يه‌ك چه‌كدار سه‌ردانى قه‌ڵاكه‌يان كردووه و له ناوچه‌كه بينراوون كه خه‌ريكى به‌دواگه‌ڕان بوونه.
ئه‌و هاووڵاتييه، گوتيشى: شه‌وى رابردوو، كاتژمێر (12:00)ى شه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌كى گه‌وره له قه‌ڵاكه روويداوه و به‌دواى ئه‌ويشدا له ده‌وروبه‌رى كاتژمێر (03:00)ى به‌ره‌به‌يان، دوو ته‌قينه‌وه‌ى ديكه‌ى تێدا ئه‌نجامدراوه.
روونيشيكرده‌وه، چه‌كداره‌كان ژماره‌يان زۆر بووه و چه‌ندين ئۆتۆمبێليان پێ بووه و خۆيان به ده‌زگاى دژه تيرۆرى يه‌كێتى ناساندووه.
تا ئێستا ده‌زگاى دژه تيرۆر و ئاسايشى سه‌ر به يه‌كێتى هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وانه‌ى شه‌وى رابردووى قه‌ڵاى سه‌نگى سيا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
هاوكات به‌ڕێوبه‌رايه‌تى شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌ى سلێمانيش هيچ زانيارييه‌كيان له‌و باره‌يه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
قه‌ڵاى سه‌نگى سيا، كه به هه‌ورامى به (قه‌ڵاى سه‌نگى سياو) به‌ناوبانگه، به دێرينترين شوێنه‌وارى ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت و له ساڵى 1947دا له لايه‌ن تيمى شوێنه‌وارناسانى عێراقى و به‌ريتانييه‌وه ناوى له تۆمارى شوێنه‌واره مێژووييه‌كانى عێراق تۆمار كراوه و تا ئێستا هيچ كنه و پشكنينێكى بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه.
به گوته‌ى دانيشتوانى ناوچه‌كه، كه قه‌ڵاكه سه‌يرانگه‌ى گه‌شتى به‌هاريان بووه، ئه‌و قه‌ڵايه شوێنى دانيشتن و كۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵك بووه له رابردوودا و وه‌ك له شوێنه‌واره‌كه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت چه‌ند سه‌كۆيه‌كى دانيشتن هه‌ن.
قه‌ڵاى سه‌نگى سيا، قه‌ڵايه‌كى سرووشتييه و تاوێره به‌ردى گه‌وره به ده‌م يه‌كه‌وه‌ن و له دامێنى قه‌ڵاكه‌شه‌وه كانى ئاو هه‌يه و له دوورى چه‌ند مه‌ترێكيش له قه‌ڵاكه، گۆڕستانێكى دێرين هه‌يه، كه به گوته‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، كێلى گۆڕه‌كان رووبه قيبله نيين، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌دواى هاتنى ئيسلامه‌وه باوه، كه كێلى گۆڕ رووبه قيبله‌يه.
ئ.ر