وێسلیی سنایدر: كحولم نه‌خواردبایه‌وه، وه‌كو مێسی و رۆناڵدۆ ده‌بووم
وێسلی سنایدر، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هۆڵه‌ندا هۆكاری دابه‌زینی ئاستی راسته‌قینه‌ی بۆ خواردنه‌وه‌ی كحول گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر كحولی نه‌خواردبایه‌وه، رێك هاوشێوه‌ی مێسی و رۆناڵدۆ ده‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی له ریاڵ مه‌درید ئاستێكی مامناوندی پێشكه‌ش كرد، وێسلی سنایدر له ساڵی 2009 رێگه‌ی ئینته‌ر میلانی گرته‌به‌ر و رۆڵێكی گرنگی له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بینی، ئه‌م یاریزانه دواتر له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا پله‌ی دووه‌می جامی جیهانی به‌ده‌ستهێنا و بوو به گۆڵكاری ركابه‌رییه‌كه‌ش، به‌ڵام دواتر و له‌ناكاو ئاستی دابه‌زی و نه‌یتوانی رۆژانی دره‌وشانه‌وه‌ی خۆی له یاری تۆپی پێدا دووباره بكاته‌وه، ئێستا ئه‌م یاریزانه هۆڵه‌ندییه ئاشكرای كردووه كه له سه‌رده‌می یاریكردنیدا مه‌ی خواردووه‌ته‌وه، ئه‌گینا وه‌كو مێسی و رۆناڵدۆی لێ ده‌هات.
وێسلی سنایدر له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: منیش ده‌متوانی هاوشێوه‌ی لیونێل مێسی و كریستانۆ رۆناڵدۆ بم، به‌ڵام له راستیدا هیچكات هه‌ستێكی وه‌كوو ئه‌وانم نه‌بوو، من وه‌كو یاریزانێكی ئاستبه‌رز و پیشه‌گه‌ر هه‌وڵی خۆمم ده‌دا، به‌ڵام چێژم له ژیانی تایبه‌تی خۆم وه‌رگرت و به‌داخه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌م كرد هه‌موو شه‌و كحولم ده‌خوارده‌وه.
وێسلی گوتیشی: یاریزانانی وه‌كو مێسی و رۆناڵدۆ هه‌ڵسوكه‌وتی جیاوازیان هه‌یه و به له‌خۆبورده‌یی چاوپۆشی له زۆر حه‌زی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه نییه له ئاستی یاریكردنی خۆم ناڕازی بم، به پێچه‌وانه ئاستێكی زۆر باشم پێشكه‌ش كرد و ئێستاش به دڵخۆشییه‌وه ده‌ڵێم له خۆم رازیم. وێسلی سنایده‌ر له ئه‌كادیمیای ئا‌یاكس پێگه‌یشت، دواتر له 2007 روویكرده ریال مه‌درید، دوای دوو وه‌رز به‌ره‌و ئینته‌ر میلان كۆچی كرد، پاشان ماوه‌ی 3 وه‌رزی له یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا به‌ڕێكرد، له هاوینی رابردوو له ته‌مه‌نی 34 ساڵی له یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن راگه‌یاند.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی