چوار به‌رپرسی میتی توركیا له‌ ده‌ست په‌كه‌كه‌دان

لە نێو پەرلەمان باس دەكرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

په‌رله‌مانتارێكی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په)‌ لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، چوار به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری میت له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ رفێندراون. تونجای ئۆزكان ده‌شڵێت، 18 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر میت رێبه‌ری په‌كه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد، كه‌چی ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه‌ چوار به‌رپرسی میتی ده‌ستگیركردووه‌.

پێشتر مستەفا كاراسۆ ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رایگەیاندبوو كە تا ئێستا 20 ئەندامی دەزگای میتی توركیایان لە دەستدایە.