توركیا ئاماده‌یه‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ وێرانبووه‌كان هاوكاریی عیراق بكات

یڵدرم په‌یوه‌ندی به‌ عه‌بادییه‌وه‌ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند،  پاڵپشتی لە هەوڵەکانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش دەکەین و ئامادەین لە بوونیادنانەوەی ناوچە وێرانبووەکان هاوکاری بەغدا بکەین.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە حەیدەر عەباد، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا عەبادی رایگەیاندووە، هێزەکانی عێراق سەرکەوتنی گەورەیان بەسەر داعش بەدەستهێناوە و هەڵسوکەوتێکی مرۆییانەیان لەگەڵ دانیشتوانی موسڵ کردووە.

لەبەرامبەریشدا، بینالی یڵدرم، ئاماژەی بەوەداوە،  هێزەکانی عێراق دەتوانن شارۆچکەی تەلەعفەر و سەرجەم ناوچەکانی عێراق لەژێر دەستی داعش کۆنترۆڵبکەنەوە.