فڕۆكه‌یه‌كی توركیا له ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه‌وته خواره‌وه
K24- زاخۆ:
فڕۆكه‌كانی توركیا گوندێكی ناحیه‌ی باتیفای سه‌ر به قه‌زای زاخۆ به چڕی بۆردومان كرد و فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری سوپای توركیاش له سنووری ناحیه‌ی ده‌ركاری هه‌مان قه‌زا كه‌وته خواره‌وه.
دلشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا به كوردستان 24ی راگه‌یاند، فروکە جەنگیەکانی تورکیا به چڕی ئاقاری گوندی کەربت تەیمور لەسنووری ناحیەكه‌یان بۆردومانکرد و بەو ھویەوە روبەرێکی زوری زەوی گوندەکە گڕی گرت و سووتا.
ھاوکات زێرەڤان مو‌سا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیەی دەرکار بۆ كوردستان 24 ئاشكرای كرد، فروکەیەکی چاودێری تورکیا لەگوندی بوسەل لەسنووری ناحیەی دەرکار کەوتە خوارەوە و لەلایەن پولیس و ئاسایشەوە ھەلگیراوه‌ته‌وه.
H.B