لاڤرۆڤ: پوتن ئاماده‌يه سه‌ردانى واشنتن بكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، "ڤلاديمێر پوتن، سه‌رۆكى رووسيا ئاماده‌يه سه‌ردانى واشنتن بكات و له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مريكاييه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ كۆببێته‌وه".
له لێدوانێكدا، بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (نۆڤۆستى) رووسيا، لاڤرۆڤ گوتى: "هێشتا ئاماده‌كارييه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى پوتن و تره‌مپ ده‌ستيان پێنه‌كردووه".
روونيشيكرده‌وه، "سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، چه‌ندينجار له تويت و لێدوانه‌كانيدا رايگه‌ياندووه، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانه‌ى به تينى له‌گه‌ڵ رووسيا هه‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "پوتن و تره‌مپ سه‌د له سه‌د دژى ئه‌وه‌ن پێكدادانى سه‌ربازى له نێوان رووسيا و ئه‌مريكا له سووريا رووبدات".
هه‌ر ئه‌مڕۆش، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، "بانگهێشتى هاوتا رووسه‌كه‌ى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى واشنتن بكات".
پێشتريش، هه‌ردوو سه‌رۆك له ميانى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، رێككه‌وتبوون، به‌يه‌كه‌وه كۆببنه‌وه.
كۆشكى سپى له باره‌ى شوێنى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه، رايگه‌ياندبوو، كۆبوونه‌وه‌كه له واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئ.ر