عه‌بادى له برۆكسله‌وه گه‌يشته‌وه به‌سره
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، كۆتايى به سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ برۆكسل هێنا و گه‌يشته‌وه به‌سره.
له دوو رۆژى رابردوودا به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى وڵاتانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) له برۆكسل، عه‌بادى سه‌ردانى به‌لجيكاى كردبوو.
به مه‌به‌ستى چاودێريكردنى ره‌وشى به‌سره و ئاگاداربوون له كێشه‌كانيان، به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ عه‌بادى گه‌يشته‌وه به‌سره.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا هاووڵاتيانى به‌سره دژى نه‌بوونى خزمه‌نگوزارى خۆپيشاندانى فراوانيان ئه‌نجامدا.
به‌سره ده‌وڵه‌مه‌ندترين شارى عێراقه و له سه‌دا 65ى داهاتى عێراق پشت به نه‌وتى به‌سره ده‌به‌ستێت.
دوێنێ عه‌بادى، له راگه‌يه‌ندراوێكدا، به‌ڵێنى به‌ده‌مه‌وه‌چوونى داواكارى خۆپيشانده‌رانى دابوو.
هاوكات هۆشدارى دابوو له به‌لاڕێدابردنى ره‌وتى خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى خه‌ڵك.
ئ.ر