شازاده ملیاردێره‌كه له "زیندانه شاهانه‌كه‌وه" چاوه‌ڕوانی به‌خشینه
K24 - هه‌ولێر:
شازاده وه‌لید بن ته‌لال، ملیاردێری سعوودی كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی شانشینی سعوودیه‌دا دژ گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌م له هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك كردوومه ببه‌خشرێم و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئازاد بكرێم".
بن ته‌لال له دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز گوتوویه‌تی: "به‌رده‌وام له گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران، سووربوونی خۆم له‌سه‌ر بێتاوانیم و تیوه‌نه‌گلانم له گه‌نده‌ڵی ده‌ربڕیوه، پێشبینی ده‌كه‌م كۆنترۆڵی ته‌واوم به‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌مدا بمێنێته‌وه به‌ناوی "المملكة القابضة" و هیچ سازشێكی بۆ حكومه‌ت له‌سه‌ر ناكه‌م".
شازاده سعوودییه‌كه ده‌زانێت ئه‌و پرسانه‌ی یه‌خه‌ی گرتووه كاتێكی زۆریان ده‌وێت تا كۆتاییان بێت، به‌ڵام پێیوایه، تا ئێستا 95% ئه‌و پرسانه یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه.
بن ته‌لال له هوتێل "ریتز كارلتۆن"ـی ریازه‌وه قسه‌ی بۆ رۆیته‌رز كردووه‌و ده‌ڵێت: "لێكتێنه‌گه‌یشتن هه‌یه، بۆیه ده‌مه‌وێت لێره بمێنمه‌وه تا هه‌موو پرسه‌كان ساغده‌بنه‌وه‌و دواتر بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆم، من ده‌مه‌وێت دوای ئازادكردنیشم له سعوودیه به‌رده‌وامی به ژیان بده‌م".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "له‌وكاته‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه مامه‌ڵه‌یه‌كی باشیان له‌گه‌ڵیدا كردووه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باسی سوكایه‌تیپێكردنم ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه".
بن ته‌لال ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كه قایل بووم ئه‌م چاوپێكه‌وتنه بكه‌م، بۆ ئه‌وه بووه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ره‌تكه‌مه‌وه، من لێره ئۆفیسی تایبه‌تم هه‌یه و ژووری نانخواردن و چێشتخانه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی خۆراكه رووه‌كییه‌كان كه به‌لای منه‌وه گرنگ و نایابن ئاماده‌كراوه".
هه‌روه‌ها له ئۆفیسه‌كه‌یدا ته‌له‌ڤیزیۆنێك هه‌یه و خستوویه‌تییه سه‌ر ئه‌و پرۆگرامه هه‌واڵیانه‌ی باسی كۆمپانیاكان ده‌كات و كوپێكیش كه وێنه‌ی خۆی له‌سه‌ره دانراوه.
ملیاردێره سعوودییه‌كه كه رۆژی شه‌ممه له هوتێل ریتز كارلتۆن له ریازه‌وه قسه‌ی بۆ رۆیته‌رز كردووه، له كاتێكدایه زیاتر له دوو مانگه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن گۆڤاری "فۆربس" به نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه‌و ده‌رباره‌ی ئازادكردنیشی، بن ته‌لال نامه‌ی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیمپراتۆرییه‌ته بازرگانییه‌كه‌ی ناردووه.
دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه له سه‌ره‌تاكانی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو هه‌ڵمه‌تێكی دژی گه‌نده‌ڵی راگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه، بن ته‌لال و ده‌یان شازاده و گه‌وره به‌رپرس و سه‌رمایه‌داریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ئه‌وكاته‌ی وه‌لید بن ته‌لال كه ته‌مه‌نی له شه‌سته‌كاندایه ده‌ستگیركرا، به‌رپرسێكی باڵای سعوودی گووتی: "بن ته‌لال و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراوه‌ته پاڵی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره و به‌رتیل و گوێ نه‌دان بووه به ده‌وڵه‌ت".
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه گوتوویانه، ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌و گومانلێكراوانه‌دا بگه‌ینه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی لایانه بیده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ شانشینی سعوودیه كه پاش دابه‌زینی نرخی نه‌وت، سه‌رمایه‌ی دارایی كه‌میكردووه.