يه‌په‌گه: توركيا تۆپبارانى عفرينى ده‌ستپێكردووه
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 19ى كانوونى دووه‌م/ يه‌ناير، رايگه‌ياند، سوپاى توركيا له نيوه شه‌وى رابردووه‌وه ده‌ستيى به تۆپبارانى عفرين كردووه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى گوته‌بێژى يه‌په‌گه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌كانى توركيا له نيوه شه‌وى رابردووه‌وه به شێوه‌يه‌كى چڕ‌وپڕ تۆپبارانى عفرين ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى يه‌په‌گه دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌كانيان به‌و په‌ڕى توانايانه‌وه به‌ره‌نگارى هه‌ر هێرشێكى توركيا ده‌بنه‌وه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، تۆپخانه‌كانى توركيا زياتر له 70 تۆپيان ئاراسته‌ى گوند و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى عفرين كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و تۆپبارانه، به‌رپرسه‌كه‌ى يه‌په‌گه به قورسترين تۆپبارانى سوپاى توركياى وه‌سفكردووه له سه‌ره‌تاى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر عفرين.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نوره‌دين جينكيلى، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا رايگه‌ياند، "ئۆپراسيۆنى عفرين به كرده‌وه به تۆپبارانى ناوچه‌كانى سنوور ده‌ستيپێكردووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "پێويسته ئۆپراسيۆنه‌كه ئه‌نجام بدرێت و پێويست به دواكه‌وتنى ناكات".