مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى: با دوای ریفراندۆم دوو دراوسێی باش بین
K24 – هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به‌ياننامه‌يه‌كى له باره‌ى كۆتايهاتنى پرۆسه‌ى ريفراندۆم ده‌ركرد و تێيدا داوايكردووه، دواى ريفراندۆم لايه‌نه‌كان شان بده‌نه ژێر بارى به‌رپرسيارێتى و داواشيكردووه، عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قۆناغى دواى ريفراندۆم بكات بۆ ئه‌وه‌ى ببينه دوو دراوسێى باشى يه‌ك.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: به‌داخه‌وه حكومه‌تی عیراق پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌و بڕگه‌كانی ده‌ستووری ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی عیراقیش نه‌بوو. بۆیه گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه به ئه‌ركی مێژوویی سه‌رشانیان زانی خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن و له سه‌رتاسه‌ری كوردستانی باشووردا، له خانه‌قین تا زاخۆ ئیراده‌ی دیموكراسی بۆ بخه‌نه‌گه‌ڕ. كه دڵنیاین گه‌له‌كه‌مان ئاماده‌ی هه‌موو جۆره به‌ره‌نگارییه‌كه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك، بێگومان باشترین ئه‌گه‌ریش، ئه‌گه‌ری سه‌لماندنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمه‌كه‌و رێزگرتنه له ده‌نگی كوردستانیان به ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی به‌رپرسیارانه‌و بنیاتنه‌رانه‌و كراوه، به چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ چاره‌سه‌رو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی كوردستان و عیراق و وڵاتانی ناوچه‌كه، له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌قامگیریی ئاسایش و رێگرتن له هه‌موو جۆره ده‌ستوه‌ردانێك له سنووری سه‌روه‌ریی خاكی یه‌كتری.
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ئه‌وه‌شى وتووه: له‌ئاستی عیراق و هێزه په‌رۆشه‌كانی دیموكراسیشدا هیوادارین ئه‌م قۆناغه به قازانجی دیموكراسی و مافی چاره‌نووس و رێزگرتن له ئیراده‌ی یه‌كتری تێپه‌ڕێنین، مادام نه‌توانرا له چوارچێوه‌ی هاوچاره‌نووسیی فیدرالیدا پێكه‌وه‌بین، با له قۆناغی دوای ریفراندۆمدا رێز له ئیراده‌ی یه‌كتری بگرین و دوو دراوسێی باش بین، گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه له‌سه‌ر ئاینده‌مان ده‌ستپێبكه‌ین، بیر له هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی سوپایی، یان نانبڕین و گه‌مارۆدانی ئابووریی كوردستان و سنوورداخستن نه‌كه‌نه‌وه، كه هه‌مان سیاسه‌تی دیكتاتۆره‌كانی پێشووی عیراق بوو دژی گه‌له‌كه‌مان، چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك دیاره‌و سه‌لمێنراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌مڕۆ به‌شداریی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌كانی تر ده‌ریخست چه‌ند سوپاسگوزاری پێشمه‌رگه‌ن و چه‌ند په‌رۆشی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ده‌ستووری بوون، ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه ده‌ستوورییه‌ی كه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عیراقی دوای رژێمی به‌عس خۆیان له جێبه‌جێكردنی ده‌دزییه‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: داوا له هێزه په‌رۆشه‌كانی كوردستان كه به‌شێوازی جیا جیا به‌شداریی سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌یان كرد، ده‌كه‌ین با له قۆناغی داهاتووشدا، شان بده‌ینه به‌ر ئه‌ركی نوێ به‌جۆرێك په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ركی ته‌شریعی و چاودێری خۆی له ماوه‌ی داهاتوودا راپه‌ڕێنێت و هه‌مووانیش پشتیوانی سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌ركه بین، هه‌روه‌كو بانگه‌وازی حكومه‌تی كوردستانیش ده‌كه‌ین كه پاداشتی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جه‌ماوه‌رییه‌ی ریفراندۆم به باشتركردنی گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵكی كۆڵنه‌ده‌ری كوردستان بداته‌وه‌و به‌پێی پڕۆگرامێكی گونجاو سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه كۆتایی پێبهێنێت، دڵنیایی بداته هاووڵاتیان كه كوردستانی دوای 25/9/2017، كوردستانێكی ئاوه‌دانترو دادپه‌روه‌رترو ده‌ربه‌ست تر ده‌بێت بۆ رۆڵه‌كانی.