پێشمەرگە ھێرشی كردە سەر حەشارگەیەكی داعش

پێشمەرگە چەكدارانی داعشی گەمارۆداوە

K24 - گەرمیان

دوای پێدانی زانیاری ھەواڵگری ھێزی پێشمەرگە ھێرشیان كردەسەر ژمارەیەك چەكداری داعش لە سنووری گوڵاڵە (جەلەولا) پێشمەرگە چەكداری داعشی گەمارۆداوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "دوای ئەوەی زانیاری بە ھێزەكانی پێشمەرگە دراوە كە چەند چەكدارێكی داعش لە گوندی ئیسلاح لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە خۆیان حەشارداوە، ئەمڕۆ پێشمەرگە ھێرشیان كردەسەر ئەو شوێنە، تا ئێستا شەڕ بەردەوامە و پێشمەرگە ژمارەیەك چەكداری داعشی گەمارۆداوە".

ئەمە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە گوندی ئیسلاح كارگایەكی بلۆكیان تەقاندەوە و دوو كرێكاریشیان رفاندووە.