"جۆنسن ئاند جۆنسن" ئاگاداره مادده‌ی شێرپه‌نجه‌دار له به‌رهه‌مه‌كانیدا هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای "جۆنسن ئاند جۆنسن" تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی منداڵان، له‌وه ئاگاداره مادده‌ی "ئاسبیستۆس" یان "ئاوریشمی به‌ردین" له پۆدره‌ی منداڵاندا هه‌یه، ئه‌و مادده‌یه‌ش ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسه‌كه، ئه‌و كۆمپانیایه هه‌وڵه‌كانی بۆ پارێزگاریكردن له به‌رهه‌می "Baby Powder" چڕكردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، چه‌ندین توێژه‌ر و پزیشكی نێوده‌وڵه‌تی دامه‌زراندووه.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه كه‌یسه‌كانی خۆی له دادگا له دژی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ری تۆماركرابوون له ساڵی 1999 بردییه‌وه، "جۆنسن ئاند جۆنسن" ناچاربوو هه‌زاران لاپه‌ڕه و دۆكیومێنتی كۆمپانیاكه و راپۆرته ناوخۆییه نهێنییه‌كان، راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات.
ئه‌و دۆكیومێنتانه به‌سه‌ر زیاتر له 11 هه‌زار و 700 پارێزه‌ر دابه‌شكراون، كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن به‌هۆی به‌كارهێنانه مادده‌كه تووشی شێرپه‌نجه بوونه، له‌ناو ئه‌وانه‌ش هه‌زارانیان ژنن و تووشی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان بوونه.
به گوێره‌ی پشكنینی زۆرێك له به‌ڵگه‌نامه‌كان، له‌گه‌ڵ دانپێدانان و تاقیكردنه‌وه‌كان، ده‌ركه‌وتووه له ساڵی 1971ه‌وه تاكو 2000، پۆدره‌ی منداڵان و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی كۆمپانیاكه، رێژه‌یه‌كی كه‌م مادده‌ی ئاسبیستۆسی تێدابووه.
به‌كارهێنانی ئه‌و مادده‌یه‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ی ته‌ندرووستی نێوده‌وڵه‌تیی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌وه، قه‌ده‌غه‌كراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌شی زۆر كه‌م بێت.
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌یان به‌ركه‌وتووه، هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان لێ به‌دی نه‌كراوه، به‌ڵام به‌شێكیان دوای چه‌ند ساڵێك بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆیه‌و تووشی شێرپه‌نجه بوونه.
له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2018، به بڕیاری دادگای ویلایه‌تی میسۆری ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیاكه به بڕی 4.69 ملیار دۆلار، 22 ژنی قه‌ره‌بووكرده‌وه، كه به‌هۆی به‌كارهێنانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی "جۆنسن ئاند جۆنسن" تووشی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان بوونه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز - رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م