وه‌زاره‌تى نه‌وت زمانى كورديى له كۆمپانياى غازى باكوور قه‌ده‌غه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
نووسينگه‌ى پشكێنه‌رى گشتيى له وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق هۆشدارى ده‌داته كۆمپانياى غازى باكوور و ئاگاداريان ده‌كاته‌وه، كه ياسايى پاراستنى زمانى عه‌ره‌بى جێبه‌جێبكه‌ن و هيچ وشه‌يه‌كى كوردى له نووسراوه‌كانيان به‌كارنه‌هێنن، به پێچه‌وانه‌وه سزا ده‌درێن.
له نووسراوێكدا كه (10980/4011)ى به مێژووى (13/8/2018) به‌سه‌ره‌وه‌يه، هاتووه: زۆربه‌ى نووسراوه ده‌رچووه‌كانى كۆمپانياكه‌تان بۆ نووسينگه‌كه‌مان ده‌ريده‌خات هه‌ندێك ده‌سته‌واژه به زمانى كورديى تێياندا هاتووه، ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى حوكمه‌كانى ياساى پاراستنى سه‌لامه‌تى زمانى عه‌ره‌بى ژماره 64ى ساڵى 1977ى وڵاته، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ى فه‌رمانى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى ژماره 93ى ساڵى 2017يه كه ليژنه‌يه‌كى هه‌ميشه‌يى بۆ پارێزگاريكردنى سه‌لامه‌تى زمانى عه‌ره‌بى پێكهێناوه. له‌سه‌رتان پێويسته كۆمپانياكه‌تان پابه‌ندى ئه‌و ياسايه‌ى سه‌ره‌وه بێت و سه‌رپێچى لێ نه‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچى بكات رووبه‌ڕووى رێككارى ياسايى ده‌بێته‌وه به گوێره‌ى ياساى به‌رزه‌فتى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت.
ئه‌م فه‌رمانه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، به واژووى حه‌مدان عويجل را‌شد رۆژى 9ى ئه‌م مانگه واژوو كراوه.
دواى خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر وراده‌ستكردنى كه‌ركووك به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له راگه‌يه‌ندراوێكدا به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى به خيانه‌تى فرۆشتنى كه‌ركووك تۆمه‌تبار كرد و به‌و هۆيه‌وه وێڕاى داگيركرانه‌وه‌ى كه‌ركووك، شاره‌كه رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى ته‌عريب بووه‌ته‌وه.
ئ.ر