رامۆس چه‌كی شكستپێهێنانی لیڤه‌رپوول ئاشكرا ده‌كات
سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا چه‌كی شكستپێهێنانی لیڤه‌رپوول له فایناڵی چامپیۆنزلیگ ئاشكرا ده‌كات كه بڕیاره له 26ـی ئه‌م مانگه له شاری كێیڤی ئۆكراینا له 26ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت.
رامۆس به‌رگریكاری ریال مه‌درید له باره‌ی ئه‌م یارییه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه ده‌زانین چه‌كی گه‌وره‌ی لیڤه‌رپوول (فێرمینۆ، مانی و محه‌مه‌د سه‌ڵاح)ـه، ئه‌وان به لێشاو هێرش ده‌به‌ن، هێرشه‌كانیان خێران و زۆر مه‌ترسیدارن و راگرتنیان ئه‌ستمه.
رامۆس ده‌شڵێت: ئێمه پلانێكمان بۆ راگرتنی ئه‌ستێره‌كانی لیڤه‌رپوول هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی به ئاراسته‌ی گۆڵی ئێمه هێرش ببه‌ن ده‌بێت له شوێنی خۆیان پێش ئه‌وه‌ی بجوولێن چاودێریان بكه‌ین و بیانوه‌ستێنین.
رامۆس گوتیشی: ده‌زانم رامۆس و فێرمینیۆ زۆر خێران، ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئازار به ئێمه بگه‌ینن، ده‌بێت ئێمه ده‌ستی خۆمان بشهوێنین و ئازاریان بده‌ین.