رامۆس له باره‌ی گۆڕینی راهێنه‌ر بۆچوونی خۆی راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له لالیگا به‌رامبه‌ر لیڤانتی تووشی شكست بوو، به‌مه‌ش پێنجه‌مین یارییه شایانه‌كان ناتوانن سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن، رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی گۆڕینی راهێنه‌ر بۆچوونی خۆی راگه‌یاند.
له پرێس كۆنفرانسێك سێرخیۆ رامۆس سه‌ركرده‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ڕه‌تی كرده‌وه كه قسه له‌سه‌ر گۆڕینی راهێنه‌ر بكات، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: بۆچوونی ئێمه هیچ نرخێكی نییه و هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆك و ئیداره‌ی یانه‌كه ناكات.
رامۆس له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: من و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌مانه‌وێت پشتگیری له راهێنه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام بڕیاری گۆڕینی راهێنه‌ر له ده‌ستی ئێمه‌دا نه‌ماوه.
رامۆس گوتیشی: یاریزانه‌كان ئه‌و په‌ڕی توانای خۆیان پێشكه‌ش كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی باش مه‌شق و راهێنانه‌كانیان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لۆپیتیخی ده‌كه‌ن و گۆڕینی راهێنه‌ریش له‌م كاته‌دا هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت و پیویست ناكات.
كاپتنی ریال مه‌درید ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ریال مه‌درید مه‌به‌ستیان بێت راهێنه‌ر بگۆڕن، یاریزانه‌كان ناتوانن رێگه له بڕیاره‌كه بگرن، چونكه ناتوانن رۆڵیان له مانه‌وه‌ی راهێنه‌ر هه‌بێت.
رامۆس گوتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه خراپترین زنجیره ریكۆردی ره‌شمان له مێژووی یانه‌كه تۆمار كرد و چیتر ناتوانین به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو شكسته بگرین، بۆیه پێویسته یاریزانه‌كان به‌هێز و وزه‌یه‌كی به‌رزه‌وه سه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه و سه‌رله‌نوێ خۆیان بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیان بسه‌لمێنن.