ئه‌ميرى حه‌سه‌ن پوور كۆچى دوايى كرد
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رى ناسراوى كورد، ئه‌ميرى حه‌سه‌ن پوور، له ته‌مه‌نى 74 ساڵييدا له كه‌نه‌دا كۆچى دواييكرد.
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رى ناسراوى كورد دكتۆر ئه‌ميرى حه‌سه‌ن پوور له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى شارى تۆنتۆى كه‌نه‌دا كۆچى دواييكرد.
دكتۆر حه‌سه‌ن پوور، له ساڵى 1943 له شارى مهابادى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دايكبووه.
له ساڵى 1964 به‌كالۆريۆسى له زمانى ئينگليزى له زانكۆى تاران به‌ده‌ستهێناوه.
له 1989 دكتۆراى له زانستى زمانناسى كۆمه‌ڵايه‌تى و مێژووى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له زانكۆى ئيلينۆى ئه‌مريكا به‌ده‌ستهێناوه.
له 1986 چووه‌ته كه‌نه‌دا و له‌وێ له زانكۆكانى ویندسۆر و كۆنكۆرديا له شارى مۆنترياڵ مامۆستا بووه. دواتر چووه‌ته تۆرنتۆ و له‌وێ له زانكۆى تۆرنتۆ له به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست مامۆستا بووه.
حه‌سه‌ن پوور نووسه‌ر و بيرمه‌ندێكى چه‌پ بوو، چه‌ندين توێژينه‌وه‌ى له بوارى هزرى و زمانه‌وانى و پرسه جڤاكييه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى ئه‌نجامداوه و به يه‌كێك له كه‌ڵه نووسه‌ره‌كانى كورد هه‌ژمار ده‌كرێت.
خاوه‌نى چه‌ندين كتێبه به زمانى كوردى و ئينگليزى له‌وانه: نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وايه‌تى به زمانى ئينگليزى، ده‌نگ و ره‌نگى ژن له هونه‌رى زاره‌كييدا، ئه‌ده‌بياتى زاره‌كى موكريان، كورد وه‌ك زمانێكى كه‌تستانده‌ر، فه‌رهه‌نگى زاره‌كى، هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌ك توێژينه‌وه‌ى ديكه‌ى هزرى هه‌بووه.
له ساڵى هه‌شتاكاندا بيرمه‌ندى ناسراوى كورد مه‌سعود محه‌ممه‌د كتێبێكى به ناونيشانى (بۆ ئه‌ميرى حه‌سه‌ن پوور له هه‌ر كوێيه‌ك بێت) چاپكرد و به‌و هۆيه‌وه ئه‌ميرى حه‌سه‌ن پوور زياتر ناسراو و ناوبانگى ده‌ركرد.
جێى ئاماژه‌يه هاوسه‌ره‌كه‌شى ژنێكى فارسه به ناوى دكتۆر شه‌هرزاد موجاب له زانكۆى تۆرنتۆ و كوردى ده‌زانێت و لێكۆڵه‌رێكى بوارى زمان و فه‌رهه‌نگه.