به ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی منبج ببینه
K24 – هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلێك له شاری منبجی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب ته‌قییه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه، دوێنێ پێنجشه‌ممه روویدا و بووه هۆی كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێك.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك له قوربانییه‌كان ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ن.
سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، روونیكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژی بووه و بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی شاره‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، پۆلیسێك كوژراوه و 6 كه‌سی دیكه بریندار بوون، كه یه‌كێكیان منداڵ بووه.