ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران بەهۆی کۆڕۆنا گیانی لەدەست دا
K24 - هه‌ولێر:
"فاتیمه رەهبەر" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسیلامی ئێران (په‌رله‌مان) بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەست دا.
فاتیمه رەهبەر چەند رۆژێک بوو بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی بەهۆی ئەم نەخۆشییەوه، له حاڵەتی لەخۆچوون بوو.
فاتیمه رەهبەر، نوێنەری هەڵبژێردراوی بازنەی تاران له خولی یازدەی پەرلەمانی ئێران بوو.
تاکو ئێستا چەندین گەوره بەرپرسی ئێران بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوه گیانیان لەدەست داوه و ژمارەیەکی زۆریشیان تووشی کۆڕۆنا بوونه که دیارترینیان گوتەبێژی حکومەت و جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماره و تاکو ئێستاش له ژێر چاودێریی تەندروستیدان.
سه‌رچاوه: ته‌سنیم