سەرۆک بارزانی: پێویستە بەپەلە کێشەکانی مووسڵ چارەسەر بکرێن

سەرۆک بارزانی و ئوسامە نوجێفی کۆبوونەوە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 24/04/2019، سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی هاوپەیمانیی قەراری عێراق کۆبووە و باسیان لە کێشە سیاسی و ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا کرد.

لە دیدارەكەدا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە بە گشتی خرایە بەرباس.

هەروەها، لەبارەی کێشە ئیداری، سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا و رەوشی ژیانی هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە، گفتوگۆ کرا و جەخت کرایەوە، کە پێویستە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانی ئەو پارێزگایە بپارێزرێت و بەپەلە کێشەکانی مووسڵ چارەسەر بکرێن و رێگە نەدرێت ئاسایشی ئەو پارێزگایە بکەوێتەوە بەر هەڕەشەی تیرۆریستان.

H.J