زانیاریی "گرنگ و مه‌ترسیدار" له‌سه‌ر كۆگا سووتاوه‌كه‌ی كۆمیسیۆن ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "زانیاری "گرنگ و مه‌ترسیدار" له باره‌ی سووتاندنی یه‌كێك له كۆگاكانی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن له به‌غدا كه‌وتووه‌ته ده‌ستیان.
عادل نووری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان، ده‌ڵێت: "ئه‌و زانیاریانه‌شمان راده‌ستی لیژنه‌كه‌ی حكومه‌ت كردووه كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه راسپێردراوون، لێكۆڵه‌ره‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته ده‌ره‌نجامی گرنگ له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و ئه‌و لایه‌نانه‌ی تێوه‌گلاوون".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "لێكۆڵینه‌وه‌كان تا ئاستی ده‌ستگیركردنی گرووپێك گوومانلێكراو رۆیشتوون و ده‌ستیان به كه‌سانی گرنگیش گه‌یشتووه كه به گرنگ ده‌زانرێن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق باسی هه‌ستیاریی و مه‌ترسیداریی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ئه‌و كێشه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كات و ده‌ڵێت: "لێكۆڵه‌ره‌كان ورده‌كاریی و ناوی ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاوون ئاشكرا ناكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان دێت".
رۆژی 10/6/2018 له به‌ری ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا یه‌كێك له كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق ئاگری گرت و سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی سووتان، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.