مافى مرۆڤ: عێراق بووه‌ته بازارى مادده هۆشبه‌ره‌كان
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى كۆميسيارانى مافه‌كانى مرۆڤ، فازڵ غه‌ڕراوى رايگه‌ياند، عێراق بووه‌ته بازارێكى پڕ داهاتى مادده هۆشبه‌ره‌كان.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆميسيۆنى مافه‌كانى مرۆڤ، گوتى: ئه‌مساڵ و پار راده‌ى به‌كارهێنان و بڵاوبوونه‌وه و ره‌واجپێدانى مادده هۆشبه‌ره‌كان زۆر زيادى كردووه، به تايبه‌تى له‌ناو كچان و كوڕاندا.
گوتيشى: ره‌وشى ئابوورى، ئه‌منى و كۆمه‌ڵايه‌تى كاريگه‌رى راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌و ديارده‌يه هه‌يه.
روونيشيكرده‌وه، پێشتر ته‌نيا ئه‌فيون و حه‌شيش هه‌بوون و ئێستا زۆر جۆرى ديكه‌ى ترسناكى مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و مادده ترسناكانه تاوانى زۆر ترسناك و پێچه‌وانه‌ى دابى گشتيى كۆمه‌ڵگه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كاتێك پاره‌يان به ده‌سته‌وه نامێنێ دزى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌ر بكڕن.
ئه‌مه له كاتێكدايه، هه‌فته‌ى رابردوو له دوو شارى هه‌رێمى كوردستان، هێزه‌كانى ئاسايش دوو كێڵگه‌ى چاندنى مادده هۆشبه‌ره‌كانيان له‌ناوبرد، كه بڕێكى زۆرى مادده‌ى هۆشبه‌ريان تێدا چێندرابوو، به ئامانجى پێگه‌ياندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى له بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
له ئاستى عێراقيش، به هۆى هاوسنوورى له‌گه‌ڵ ئێران، كه عێراق به ئه‌فغانستانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، رۆژ له دواى رۆژ به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان زياتر بووه و له بازارى ره‌شدا ئه‌و ماددانه له ژێر ناوى جياجيا ساغ ده‌كرێنه‌وه.