كانديدێكى سه‌رۆكايه‌تى توركيا: ئه‌ردۆغان توركيا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات
K24 – هه‌ولێر:
موحه‌ڕه‌م ئينجه، كانديدى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا و ركابه‌رى ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، ئه‌ردۆغان به سياسه‌ته‌كانى توركيا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.
ئينجه گوتى: "بانكى ناوه‌ندى و دامه‌زراوه ئابوورييه‌كانى ديكه ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بن و ناكرێته بخرێته ژێر ركێفى يه‌ك كه‌سه‌وه".
ئه‌و به‌رهه‌ڵستكاره‌ى ئه‌ردۆغان تێده‌كۆشێت بۆ كۆتايهێنان به هه‌ژموونى ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر توركيا كه ماوه‌ى (15) ساڵه به‌رده‌وامه.
پێشتر ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، پلانێكى له‌به‌ر ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ى دواى هه‌ڵبژاردن ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ئابوورى و سياسه‌تى بانكى ناوه‌ندى توركيادا و ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى ليره‌ى توركى به‌هاى خۆى له‌ده‌ست بدات.
بڕياره له (24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى له توركيا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ڕ