رۆژنامه‌وانێكی ئه‌مه‌ریكی: پوتین زانیارییه‌كی له دژی تره‌مپ هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
مێگان كیڵی، خانمه راگه‌یاندنكاری ئه‌مه‌ریكی له كه‌ناڵی "NBC"، كه به‌مدواییانه گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، پوتین "زانیاری" له باره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌سته، كه تره‌مپ نایه‌وێ بڵاوببێته‌وه.
رۆژنامه‌ی "The Hill"ی ئه‌مه‌ریكی لێداونێكی كیڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌ڵێت: "ناتوانم بڵێم پوتین به تره‌مپ سه‌رسامه، چونكه ئه‌وه‌م تێیدا به‌دی نه‌كرد، به‌ڵام بۆم ده‌ركه‌وت كه پوتین زانیارییه‌ك شتێكی له دژی هه‌یه".
كیڵی له لێدوانه‌كه‌یدا، روونی نه‌كردووه‌ته‌وه چۆن گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ی دژی تره‌مپ له به‌رده‌ستی مۆسكۆدا هه‌بن، ئه‌وا دووره په‌یوه‌ندی به رووشانی ئابڕووه‌وه هه‌بێت.
مێگان كێڵی ده‌شڵێت: "وابزانم زانیارییه‌كان له باره‌ی دارایی و كاری تایبه‌ت به سه‌رمایه‌كه‌ی تره‌مپه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو و سه‌رمایه‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆبه‌رت مۆله‌ر، داواكاری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و بوونی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان پوتین و تره‌مپ له‌و كاته‌دا.
له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیشدا، كه مێگان كێڵی ئه‌نجامیدابوو، پوتین رایگه‌یاند، هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكادا بكات.
ا. م