یەكێتی لەناوخۆشیدا لەبارە پێكھێنانی حكوومەت كۆدەبێتەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاتوێكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دوایین كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لەوبارەوە، لە سلێمانی لە كۆبوونەوەدایە.

دیار جەمال، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە و دەیانەوێت گفتوگۆ لەسەر كۆبوونەوەی دوو رۆژی رابردوویان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن".

بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "لە كۆبوونەوەی رۆژی 14/1/2019ی نێوان شاندی باڵای پارتی و یەكێتی كە لە ھەولێر بەڕێوەچوو، یەكێتی داوای لە پارتی كردووە كۆمەڵێك پۆستی لە كابینەی داھاتوودا پێبدرێت، یەكێتی داوایكردووە 6 وەزارت و 4 بریكار، ھەروەھا پۆستی جێگری سەرۆكی حكوومەت و سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی پەرلەمان".