ناوی 500 رفێنراو و كوژراو ده‌درێته عه‌بادی
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هێزه نیشتمانییه‌كانی عێراق، داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی پاریزگای بابل ده‌كات، به‌رپرسیارییه‌تی یاسایی و نیشتمانی سه‌رشانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و هاووڵاتیانی باكووری بابل بپارێزن.
ئه‌حمه‌د مه‌ساری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هێزه نیشتمانییه‌كانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه "دیارده‌ی رفاندن و كوشتن ماوه‌ی سێ ساڵه به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی باكووری بابل له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی به‌رده‌وامه و میلیشیا چه‌كداره‌كان به رۆژی رووناك و بێ ترس به‌رده‌وامن له كوشتن و رفاندنیان، هه‌ر چه‌نده به‌رده‌وام له رابردوودا داوامان له به‌رپرسانی حكومه‌تی عیراق كردووه هاووڵاتیان بپارێزن، به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه مه‌ترسیداره نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا زۆر زیادی كردووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "رفاندنی هاوڵاتیان به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو هاووڵاتی دیكه رفێنراون و ئامانجی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌یه و به رێگای كوشتن و رفاندن ده‌یانه‌وێت به‌و ئامانجه بگه‌ن. هه‌روه‌ها رێگه‌ناده‌ن ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ جه‌رف ئه‌لسه‌خر و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باكووری بابل كه ماوه‌ی 3 ساڵه كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه".
میدیاكانی عێراق كۆپییه‌كی ئه‌و نووسراوی مه‌ساریان ده‌ستكه‌وتووه كه بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ناردووه‌و ده‌ڵێت "ئه‌وه ناوی 500 كه‌سه له‌وانه‌ی له باكووری بابل و باشووری به‌غدا رفێنراون و كوژراون. داوای له عه‌بادی كردووه به ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی خۆی هه‌ڵبستێ و ئه‌و پرۆسه ئامانجداره به‌رنامه بۆ داڕێژراوه رابگرێت".