كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە كات و شوێنی جیاوازدا. لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی دابارین زیاتر دەبێ و لەھەندێك كاتدا ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچە ھەور بۆ پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەكات و شوێنی جیاوازدا.