عێراق وزەی ھاوردەكراو لە ئێران كەمده‌كاته‌وه

ھۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

بەھۆی پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، عێراق وزەی ھاوردەكراو لە ئێران كەم ده‌كاته‌وه‌.

ئەحمەد عەبادی، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی كارەبای عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەھۆی پڕكردنی خواستی ناوخۆ لە كەرتی بەرھەمھێناندا، وزەی ھاوردەكراو لە ئێرانەوە بەرێژەی 75% كەمكرایەوە.

عەبادی ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە ھەردوو پارێزگای سەڵاحەددین و نەینەوا، بڕی وزەی بەرھەمھاتووی كارەبا لە وێستگەكان توانای پڕكردنی خواستی ناوخۆی ھەیە، ھۆكارەكەشی بۆ كەمبوونەوەی قورساییەكان و بەگەڕخستنی یەكەی كارەبای نوێ و ھەروەھا باشتربوونی پلەكانی گەرما دەگەڕێتەوە.

 گوتیشی، ئێستا قەبارەی بەرھەمھێنان بە 13 ھەزار و 400 مێگاوات دەخەملێندرێت و لە ئەگەری زیادبوونی خواست، ئەوە وەزارەتە وزەی بەرھەمھێنانی زیاتریشی ھەیە.