لێزمە باران دەست پێدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لێزمە باران دەست پێدەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لەكات و شوێنی جیاواز ئەگەری بارانبارین ھەیە.
ھەر بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و بارانبارین ھەموو ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوە و لە ھەندێك ناوچە لێزمە باران دەبێت و ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.