"توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی ئه‌و راداره‌ی ناتۆ ده‌كات كه ئیسرائیل ده‌پارێزێ"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "Vzglyad"ـی رووسی، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌داوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه ئه‌نقه‌ره، به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری F-35 توركیا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بداته‌وه.
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی "پێده‌چێت توركیا كاره‌كانی رادارێكی سه‌ر به هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رابگرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تیبكاته‌وه به فڕۆكه‌ی F-35 ئه‌نقه‌ره پڕچه‌ك بكات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا سیستمی به‌رگری ئاسمانی له رووسیا كڕیوه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش پێدانی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری F-35ـی به توركیا سنووردراركردووه.
رۆژنامه رووسییه‌كه نوسیوویه‌تی "گوته‌بێژێك به‌ناوی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رێگه به توركیا نادات سیستمی به‌رگریی ئاسمانی سه‌ر به ناتۆ به‌كاربهێنێ، ئه‌گه‌ر هاتوو سیستمی ئێس - 400ـی رووسی بكڕێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری F-35ـی پێنه‌فرۆشێت".
له‌به‌رامبه‌ردا توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، كاركردنی ئه‌و راداره ئه‌مریكییه رابگرێت، كه له پارێزگای مه‌لاتیایه، له ساڵی 2012ـه‌یوه بۆ پارێزگاریكردنی ئیسرائیل له مووشه‌كی بالیستی دانراوه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مریكا ره‌تیبكاته‌وه فڕۆكه‌ی F-35ـی پێبفرۆشێت.
جێگای بیرهینانه‌وه‌یه كه راداری جۆری AN-TPY-2 له توانایدایه، هه‌موو جووڵه‌یه‌كی فڕۆكه‌ش له به‌رزایییه‌كی زۆره‌وه تا ده‌گاته 1000 كیلۆمه‌تر ئاشكرا بكات و به‌وهۆیه‌وه هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌توانێت هه‌موو زه‌وییه‌كانی به‌شی رۆژئاوای ئێران ببینێت".