بەڵگەی سوتاندنی سندووقەكان لای عەبادییە
K24 - ھەولێر
سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە هەڵبژاردن دووبارە ناکرێتەوە و دەشڵێت بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان سوتاندنی کۆگای سندووقەکانی دەنگدان لە بەغدا کارێکی رێکخراو بووەو پاشماوەی بەنزین لە شوێنی رواداوەكە ھەبووە.
عەبادی لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند، دوو بەڵگەیان لەبەردەستدایە کە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی کۆگای سندووقەکانی دەنگدان لە ناوچەی رەسافەی بەغدا کارێکی رێکخراو بووە و دووپاتیشی کردەوە، کە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن لە عێراق پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە و پێویستە بە زووترین کات حکوومەتی نوێ پێکبهێندرێت.
عەبادی گوتی: "بە گوێرەی راپۆرتی سەرەتایی کە لە دوای لێکۆڵینەوەکان دەستمان کەوتووە، دەرکەوتووە کە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگای سندوقەکانی دەنگدان لە بەغدا کارێکی رێکخراو بووە، دوو بەڵگەش لەبارەی ئاگرکەوتنەوەکە لەبەردەستدایە، یەکەمیان پاشماوەی بەنزین لە شوێنەکە هەبووە، دووەمیشیان ئاگرەکە لە شوێنێکەوە نەبووە دواتر تەشەنەی کردبێت، بەڵکو ئاگرەکە لە چەند شوێنێکەوە کراوەتەوە، ئەمەش دەریدەخات کە ئاگرەکە رووداوێکی قەزاو قەدەر نەبووە، وەك دەزانن ئاگری قەزا و قەدەر لە شوێنێکەوە دەکەوێتەوە و دواتر تەشە دەکات، بەپێی راپۆرتی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکان کە ئەمڕۆ وەزیرانی ناوخۆ پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد، رووداوێکی رێکخراو بووە، بۆیە ئەمەش زیاتر هانمان دەدات کە ئەو کەسانە دەستگیر بکەین، کە ئەو کارەیان کردووە و تاوانبارن، پرۆسەی سیاسیی و هەڵبژاردن پێویستە بەرەو پێشەوە بچێت و پاشگەزبوونەوە بۆ دواوە نییە، پەکخستنی هەڵبژاردن نییە، ئەمە قبووڵ ناکەین، پرۆسەی سیاسی بەرەو پێشەوە دەچێت و پێویستە لەسەریشمان پەلە لە پێکهێنانی حکومەتدا بکەین".
سەبارەت بە هاتنی هێزهكانی توركیا بۆ ناو خاكی عێراق عەبادی، بە پروپاگهندهی ههڵبژاردنهكان وهسفی دهكات و راشیدهگهیهنێت، دهستدرێژیكردنهسهر سهروهری عێراق هێڵی سووره و دووپاتیشی دهكاتهوه، 45 ساڵه چیای قهندیل كێشهیه.
لەوبارەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: "چیای قهندیل ههر له ساڵانی شهست و حهفتاكانهوه كێشه بووه، له ماوهی 40 بۆ 50 ساڵی رابردوو كێشه بووه، ئهمه شتێكی نوێ نییه. ئهم قسانه پڕوپاگهندهی ههڵبژاردنن، ئێمه پێشتر گوێبیستی ئهو جۆره قسانه بووین، كه دهیانگووت، هێزهكانی توركیا گهیشتنه شنگال، ئێمه له كێشهكه دهكۆڵینهوه، هاتنی هێزهكانی توركیا بۆ نێو خاكی عێراق هێڵی سووره و ئهمه دهستدرێژییه بۆ سهر سهروهری وڵات".
ھ.م