نێچیرڤان بارزانی سه‌رکۆنه‌ی تاوانه‌که‌ی فه‌رحاتییه ده‌کات
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا زۆر به توندی ئیدانه‌ی تاوانی ناوچه‌ی فه‌رحاتیه‌ی قه‌زای به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌كات، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه قوربانی.
نێچیرڤان بارزانی، وێڕای ئیدانه‌كردنی تاوانه‌كه، داوا له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت عێراق ده‌كات، ده‌ستوبردن بكه‌ن له دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و لایه‌ن و گرووپه تیرۆریستییه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانكاران رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:...
"زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به قه‌زای به‌له‌د له پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا و تیایدا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی بوونه قوربانی. هاوخەمی کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکه‌ین.
داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه و به سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.
ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ هه‌ڕه‌شه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/١٨