به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هۆشداری ده‌داته خه‌ڵكی كوردستان
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌داته خه‌ڵكی كوردستان، به‌وه‌ی كه له رۆژانی داهاتوودا دوو شه‌پۆلی جیاوازی بارانبارین روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش شه‌پۆله‌كه به‌خوڕتر ده‌بێت بۆ بارانی به‌لێزمه ده‌گۆڕێت.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، دووشه‌ممه‌ی داهاتووش شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زن، ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له هه‌ندێ ناوچه‌ی سنووری ده‌كرێت.
H.B