ئەو خواردنانەی زیانی زۆریان هەیە بۆ جگەر

کوردستان24

K24- هەولێر:

سەڕەرای ئەوەی جگەر یەکێکە لە ئۆرگانە گرنگەکانی جەستە، بەڵام وەکو پێویست بیر لە تەندروستی ناکرێتەوە.

جگەر کرداری سووت و ساز ، مێتابۆلیزم، رێکدەخات هەروەها ماددە ژەهراوییەکانی جەستەش کۆنتڕۆڵ دەکات.

لێرە باس لە ئەو خواردنانە دەکەین کە زیانیان بۆ جگەر هەیە:

فرەنچ فرایس(فینگەر)

جگەر بەرپرسە لەتێکشکانی چەورییەکان، کە دەیانگۆڕێت بۆ ووزە، بۆیە خواردنێک کە زۆر چەور بێت وەکو فینگەر، دەبێت هۆی گەشەی چەوری جگەر کە نەخۆشییەکی ترسناکە.

هەمبەرگری بە پەنیر

یەکێتی تەندروستی دڵی ئەمەریکا هۆشداریی دەدات لەوەی، هەمبەرگری بە پەنیر 16 گرام لە  چەورییە تێرەکانی تێدایە ئەمەش زیان لە جگەر دەدات.

خواردنەوە کحولییەکان

زۆر خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان دەبێتە هۆی کوشتنی خانەکانی جگەر بە تایبەت لەو کەسانەی رۆژانە خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە.

کەرە و هەندێک جۆری شیر

هەندێک جۆری شیر و کەرە بەهۆی بوونی چەند جۆرێکی چەوری ماددەی جیاواز، زیان لە جگەر دەدەن و نەخۆشی دەخەن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی مێترۆ، جیا لەو خواردن و خواردنەوانە، زۆر خواردنی سوپ و ئایسکرێم و پێپەرۆنی زیان بە جگەر دەگەیەنن و لە ماوەیەکی مەودا درێژدا نەخۆشی دەخەن.

Google News