گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: ئاڵۆزبوونی بارودۆخی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە

سه‌فین دزه‌یی: داوا ده‌كه‌ین هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆکان بکەنەوە، چونکە ناوچەکە بەرگەی گرژی دیکە ناگرێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان 24 رایگەیاند: "ئاڵۆزبوونی بارودۆخی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە".

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12/10/2017 گوته‌بێژ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر گڵكۆی مام جه‌لال له‌ گردی ده‌باشانی شاری سلێمانی قسه‌ی بۆ كوردستان 24 كرد و گووتی: " و داوا ده‌كه‌ین هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆکان بکەنەوە، چونکە ناوچەکە بەرگەی گرژی دیکە ناگرێت".