زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، 5 یاریزانی دوورخستۆته‌وه
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر جیرۆنای كه‌ته‌لۆنی 5 یاریزانی دوورخستۆته‌وه.
له گه‌ڕی 29ـه‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و میوانداریی جیرۆنا ده‌كات، له یاری چوون یانه‌ی شایانه به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
یانه‌ی ریال مه‌درید له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ناوی سێرخیۆ رامۆسی كاپتن نابیندرێت.
زیدین بۆ یارییه‌كه 5 یاریزانی دیكه‌شی دوورخستۆته‌وه كه پێكهاتوون اه (لوكا، ئه‌شره‌ف حه‌كیمی، سیبایۆس و لیۆرێنتی و مایۆرال).