پنتاگۆن رەتیدەکاتەوە زانیاری لەسەر سوتاندنی سێ بارهەڵگرەكەی عێراق هەبێت

.

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە زاری گوتەبێژەکەیەوە رەتیکردەوە، هیچ زانیارییەکیان لەسەر سوتاندنی سێ بارهەڵگر، لە دیوانییەی باشووری عێراق هەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، میلیشیای کەتائبی حزبوڵڵای عێراق، هێرشەکەی سەر ئەو سێ بارهەڵگرەی لە ئەستۆگرت.

دوێنێ، ژمارەیەک چەکدار سێ بارهەڵگریان ناچاركردووە لەسەر رێگەی خێرای دیوانییە بوەستن، دوای داگرتنی شۆفێرەكان، ئاگریان لە بارهەڵگرەكان بەرداوە كە ئۆتۆمبێلی سەربازی و کەلوپەلی لۆجستی باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان لەسەر بووە.