ئه‌ردۆغان: داعش چه‌كی وڵاتێكی ناتۆی به ده‌سته‌وه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ته‌ئكیدیكرده‌وه، كه هه‌موو بژارده‌كان له به‌رده‌م توركیادا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا كراوه‌یه و ره‌خنه‌ی له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تله‌سی "ناتۆ" گرت، كه چه‌كه‌كانیان به ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه‌یه.
له لێدوانێكدا سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت: "توركیا له رووخساره راسته‌قینه‌كانی ئه‌وانه ده‌ڕوانێ كه گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌كارده‌هێنن، له‌وباره‌یه‌وه هه‌موو داڕشتنیك ره‌ده‌كه‌ینه‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵو، ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: "ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌وڵی گه‌مارۆدانی توركیا ده‌ده‌ن، رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌دا ده‌یانبینینه‌وه كه ده‌بنه "بۆمبێكی ئاماده‌كراو بۆ ته‌قینه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "چۆن ده‌بێت ئامانجی ناتۆ له ناوبردنی داعش بێت، به‌ڵام چه‌كه‌كانی وڵاتێكی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه به ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه ببینرێت؟".
سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "هه‌میشه نه‌یاره‌كانمان بێ هیوا ده‌كه‌ین و سوود به دۆسته‌كانمان ده‌گه‌یه‌نین".
ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه، ئامانجی توركیا زیادكردنی دۆسته‌كانێتی و به دڵسۆزیی ده‌ستی هاوڕێیه‌تیان بۆ دریژ ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی ده‌ستمان بگرن زیان ناكه‌ن و پاش ئه‌وه‌ش رووبه‌ڕووی زیان نابنه‌وه.