هەواڵی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
K24- هەولێر:
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دروستکردنی ڤاکیسنی دژە کۆرۆنای ئەمەریکی، بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکان، نرخی بەشێک لە دراوە جیهانییەکان بەرزبووە و دۆلاریش دابەزی.
کۆمپانیای بواری دەرمان، مۆدێرنا، دوێنێ سێشەممە بڵاویکردەوە، تاقیکردنەوەی لەسەر ٤٥ کەس کردووە و هەموویان بەرگریان دژی کۆرۆنا پەیدا کردووە.
ئەمەش بووە هۆی رەوینەوەی هەندێک لەمەترسییە درێژخایەنەکانی کۆرۆنا لەسەر دراوە جیهانییەکان. دۆلاری نیوزیلاندی و ئوستوراڵی بەرزبووەنەوە. هەروەها یۆرۆ و کراونیش بەرزبووەنەوەیان تۆمار کرد.
تاکە دراو کە دابەزی و لە ماوەی یەک مانگی رابردوو کەمترین بەهای تۆمار کرد، دۆلاری ئەمەریکی بوو.
ئەمەش بەهۆی کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەمەریکا کە ئێستا رووبەڕووی بووەتەوە، بەتایبەتی کێشەکانی لەگەڵ چین.
Reuters