پەرلەمانی كوردستان كاتی كۆبوونەوەی 18ی مانگی راگەیاند
K24 - ھەولێر
سەرۆكی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ كۆبوونەوەی رۆژی 18ی ئەم مانگە بانگێشتی پەرلەمانتاران دەكات و كاتی ئەنجامدانی كۆبوونەوەكەی ئاشكرا كرد.
لە راگەیەندراوێكدا سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی (ده‌سپێك)ی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، كۆبوونەوەكە له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 18/2/2019 دەست پێدەكات.
دەقی بانگێشتنامەكە:.
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
دوای كۆبوونـه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی (ده‌سپێك)ی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 18/2/2019، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
ھ.م