ژماره‌يه‌ك سياسيى كورد به نهێنى له‌گه‌ڵ عه‌بادى كۆبوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك به‌رپرس و كه‌سايه‌تى سياسى كورد به نهێنى سه‌ردانى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانيان كردووه و داوايانكردووه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆنه‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراقه‌وه به سايتى غه‌دپرێسى راگه‌ياندووه، شاندێكى سياسه‌تكارانى كورد به نهێنى هاتوونه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاشكرايكردووه، ئه‌و كه‌سانه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوايان له عه‌بادى كردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى نێچيرڤان بارزانى كۆنه‌بێته‌وه، چونكه ژماره‌يه‌ك لايه‌ن داواى پێكهێنانى حكومه‌تى رزگارى نيشتيمانيان كردووه، له برى كابينه‌ى ئێستاى نێچيرڤان بارزانى.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، عه‌بادى دووپاتيكردووه‌ته‌وه، هيچ دانووستانێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم ناكه‌ن تا مه‌رجه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێ نه‌كرێن. كه بريتين له كشانه‌وه له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بۆ ناو هێڵى سه‌وز و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى ريفراندۆم.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه له باره‌ى سرووشتى شانده‌كه و پله و پۆستى ئه‌و كه‌سان و ناسنامه‌ى حزبه‌كانيان هيچ زانيارييه‌كى نه‌دركاندووه.
سه‌رچاوه: سايتى غه‌دپرێس