كه‌ریم نووری: ئێمه هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی به‌در ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا ده‌كات كه هه‌ڕه‌شه له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن.
كه‌ریم نووری سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ندامی رێكخراوی به‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن هاوسۆزن له‌گه‌ڵ ئێران و په‌یوه‌ندیان به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه نییه و پێش دامه‌زراندنی حه‌شد بوونیان هه‌بووه.
كه‌ریم نووری گووتیشی: "حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له هێزه چه‌كداره‌كان و فه‌رمان ته‌نیا له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان وه‌رده‌گرێت، هاوكات رێوشوێنه‌كانی ئه‌مریكاشی له عێراق به شه‌ڕێكی ده‌روونی وه‌سفكرد".
هاوكات ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختیشی كرده‌وه سنوورێكی دوور و درێژ له نێوان ئێران و عێراق هه‌یه، وه‌ك چۆن ئه‌مریكا نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كسیك بكات، به هه‌مان شێوه عێراقیش ناتوانێت كۆنتڕۆڵی سنووری له‌گه‌ڵ ئێران بكات.
كه‌ریم نووری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و لایه‌نانه‌ی له سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و هاوسۆزن له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌ڕه‌شه له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن.
ئ. م