يه‌په‌گه نه‌وت راده‌ستی دیمه‌شق ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "الوطن"ی سووری له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌یه دیمه‌شق له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له باره‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان رێكبكه‌وێت و كێڵگه‌كان راده‌ستی حكوومه‌ت بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی "ئیداره‌ی خۆسه‌ری" له رۆژئاوای كوردستان "باكووری سووریا" بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌په‌گه و حكوومه‌تی سووریا، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ئیداره‌ی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی حه‌سه‌كه بكات و نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی دیمه‌شق بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، شاندێكی دیمه‌شق، كه چه‌ند به‌رپرسێك بوونه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، سه‌ردانی قامیشلۆ، حه‌سه‌كه، ره‌ققه، ته‌بقه و شه‌دادییان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌په‌گه كۆببنه‌وه، كه كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوراتییان كردووه.
باس له‌وه‌ش كراوه، كه لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كان له دیمه‌شقه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شاری ته‌بقه، له‌وێش له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێیی كۆبوونه‌ته‌وه، بڕیاریشه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بچنه به‌نداوی تشرینی شاری مونبج.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م