رۆناڵدۆ پێكه‌نینی به محه‌مه‌د سه‌ڵاح دێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی میترۆی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه باسی خۆی و محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كات كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له فایناڵی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
كریستیانۆ ده‌ڵێت: پێكه‌نینم به‌و كه‌سانه دێت كه من به محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌راورد ده‌كه‌ن، چونكه ئێمه خاڵی هاوبه‌شمان زۆر كه‌مه و ته‌واو له‌یه‌كتر جیاوازین.
كریس ده‌شڵێت: من به قاچی راسته یاری ده‌كه‌م، به‌ڵام سه‌ڵاح چه‌پانه، من لێدانی سه‌رم زۆر باشه، به‌ژن و باڵاشم له سه‌ڵاح درێژتره، بۆیه من جیاوازم له هه‌مووان.
ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه گوتیشی: ده‌زانم سه‌ڵاح وه‌رزێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌م وه‌رزه تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام شه‌ممه‌ی داهاتوو له كێیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا له فایناڵی چامپیۆنزلیگ یه‌كتر ده‌بینین و چاوه‌ڕێ بكه‌ن بزانن چی رووده‌دات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به 15 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی گرتووه، نزیكترین ركابه‌ر محه‌مه‌د سهڵاحێ هێرشبه‌ری میسری لیڤه‌رپووله كه 11 گۆڵی تۆمار كردووه.