بەریتانیا بڕیاری لێخۆشبوون بۆ بەشێک لە زیندانیان دەدات

نیگەرانی لێکەوتووەتەوە

K24- هەولێر:

بەریتانیا بڕیاریدا بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێک لە زیندانییەکان لە ماڵەوە ماوەی سزاکانیان تەواو بکەن و لێخۆشبوونیشی بۆ ژمارەیەكی دیكە راگەیاند.

بەگوێرەی رۆژنامەی تایمزی بەریتانی، بەشێک لەو کەسانەی لە بەرامبەر دزی و چوونە سەرماڵان، دەبوو کار بکەن بەبێ بەرامبەر، لێیان خۆشبوون. ئەمەش نیگەرانی لای خەڵکی دروستکردووە و دەڵێن، تاوانباران سوورتر دەکات لەسەر تاوانەکانیان.

دادگای باڵای بەریتانیاش رایگەیاندووە، هەر کەسێک سزایەکی بەسەردا دەسەپێت دەبێ جێبەجێی بكات، بەڵام لەو هەلومەرجەی ئێستا هەیە، ئەمە کارێکی ئەستەمە.

40 هەزار تاوانبار لە بەریتانیا کە تاوانەکانیان سووکن، رەوانەی ماڵەوە کراون، لەو ئەرکەشی کە پێیان دراوە، بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەرچووە.

کۆرۆنا بۆ هەموو کەسێک مایەی دەردەسەری نییە، چونکە ئەو کەسانەی لە بەریتانیا کە دەبوو لە بەرامبەر تاوانەکانیان کاری بێبەرامبەر بکەن، بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دراوە و چوونەتەوە ماڵەکانیان.