عه‌لی خامنه‌یی: ئێران ده‌توانێت بچێته هه‌موو شوێنه‌كانی جیهان
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت، له‌پێناو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌خۆباییبووه‌كان، هاوكاری هه‌ر شوێنێكی جیهان ده‌كه‌ین كه پێویستیان به‌ئێمه بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی خامنه‌یی له‌لایه‌ن ئاژانسی ته‌سنیمی ئه‌و وڵاته‌وه گوازراوه‌ته‌وه و له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی كۆنگره‌ی "هه‌وادارانی ئه‌هلول به‌یت" گوتوویه‌تی: "ئێران به‌ڕووی پیلانه‌كانی جووله‌كه له‌خۆباییبووه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه و به‌رده‌واميش ده‌بێت، كه هه‌میشه هه‌وڵ بۆ گرژی و دووبه‌ره‌كێ له‌نێوان موسڵمانان ده‌ده‌ن، گومانیشمان له‌وه نییه ئێران له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت".
خامنه‌یی گوتیشی: "وێڕای هه‌موو فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هاوێشتووه و به‌هێزێكی گه‌وره له‌ڕووی به‌ره‌ی له‌خۆباییبووه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه", هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه "ئێران هاوكاری هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه ده‌كات، كه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌خۆباییبووه‌كان پێویستیان به‌ئێمه هه‌بێت".
رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌شڵێت: "وێڕای نه‌مانی داعش له عێراق و سووریا، به‌ڵام من به‌پێویست نازانم له‌چاودێریكردنی دوژمنان كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ین، چونكه ئه‌مه‌ریكا و هاوه‌ڵانی ده‌ستبه‌رداری دژایه‌تیكردن ئێمه نابن و له‌وانه‌یه پیلانێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی داعش له شوێنێكی دیكه‌ی جیهان جێبه‌جێ بكه‌ن".
خامنه‌یی داواشی كرد چاوكراوه بن و گوتی: "یه‌كێك له پێویستیه‌كانی ئه‌و چاوكراوه‌ییه یه‌كگرتنی جیهانی ئیسلامیه، كه ده‌توانین له‌ڕێگه‌یه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و ره‌هه‌ندانه ببینه‌وه كه به‌ئاشكرا هه‌ره‌شه له جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ن و هاوكاری دوژمنانمان ده‌كه‌ن".