ئه‌و كه‌سه‌ى خه‌سووى خۆى كوشت ده‌ستگيركرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رايگه‌ياند، بكوژى دوو هاووڵاتييه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى پێنجى حه‌سارۆكان ده‌ستگيركرا.
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ كه‌سێك له گه‌ڕه‌كى پێنجى حه‌سارۆكانى شارى هه‌ولێر، ته‌قه‌ى له ماڵى خه‌زوورى كرد.
له ئاكامى ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا خه‌سووى خۆى كوشت و هاوكات هاووڵاتييه‌كى دراوسێى ماڵى خه‌زوورى كوشت.
پێشتر پۆليس رايگه‌ياندوو دوو گومان‌لێكراو به چه‌كه‌وه ده‌ستگيركراوون، به‌ڵام بكه‌رى سه‌ره‌كى رايكردووه.
سه‌ره‌نجام به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر له رێى لاپه‌ڕه‌ى پۆليسى هه‌ولێر له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك هه‌واڵى ده‌ستگيركردنى بكه‌رى سه‌ره‌كى تاوانه‌كه‌ى راگه‌ياند.